AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٢ ٠٧:٣٢

دەنگێکی بە هێزیش لە سلێمانی بیسترا؛

دوایین زانیاری لە هێرشە مووشەکیەکەی سەر بنکەی مووساد لە هەولێر

دوایین زانیاری لە هێرشە مووشەکیەکەی سەر بنکەی مووساد لە هەولێر

ئەمشەو هێرشی موشەکی کرایە سەر چەند بنکەی مووساد لە هەولێری پایتەخت و دەنگی تەقینەوەی موشەکەکان لە شەقڵاوەو هەریر بیستراوە، هاوکات لە سلێمانیش دەنگێکی بەهێز بیستراوەو تا ئێستا هۆکاری دەنگەکە دیارنیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راگەیاندنەکانی عێراق، ئەمشەو هێرشی موشەکی کرایە سەر بنکەی مووساد لە هەولێر و چەند جارێک دەنگی تەقینەوە لە شەقلاوە و هەریر بیستراوە.

ئومێد خۆشناو‌پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردووە بنکەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە نزیک فرۆکەخانەی هەولێر پێکراون‌.

هاوکات کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لە سلێمانی بیستراوە بەڵام تائێستا هۆکارەکەی نازانرێت و بەرپرسانی ئەمنیش هیچ راگەیەندراوێکیان بڵاونەکردوەتەو

News ID 41300

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha